|

ئه‌م ماڵپه‌ره
بێگومان
مرۆڤ له‌و ڕۆژه‌وه به شێوه‌یه‌کی سروشتی پزدان ده‌درێ و له زگی دایک دێته‌ده‌ر و
چاو ده‌کاته‌وه بۆ وه‌چنگ هێنان و وه‌دیهێنانی بژیوو نیاز و حه‌ز و
ئاره‌زووه‌کانی، خه‌باتێکی سه‌خت و دیژوار ده‌ستپێده‌کات.
مرۆڤ تا
منداڵ و بێده‌سه‌ڵاته چه‌کی به‌رگری و هێرشی له گریان و گڕووگرتن زیاتر شتێکی تری
نیه، به‌ڵام که گه‌وره ده‌بێ به‌پێی هێزوو توانای، هه‌تا پتریش له ئیمکانات و
توانای بۆ نیاز و حه‌زی ده‌روونی و بیروونی ساتێ ناسره‌وێ. که نیاز و حه‌ز و
ئاواته‌کانی وه‌دی هات و بوو به سالاری خاوخێزان و خزمه‌کانی، که پێکی شه‌رابی
سه‌روه‌ری و سالاری به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و گوند‌و شار‌و هه‌رێمدا نۆشی، پاشان ورده
ورده به هه‌زاران جۆر چه‌کو که‌ره‌سته‌ی فه‌وتێنه‌رو ڕوخێنه‌ر و فریوکارانه له
دژی نه‌یارانی به‌کاردێنێ. خۆی به خوای خه‌ڵکو زه‌مین و زه‌مان ده‌زانێ و ده‌بێ
که‌س سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌کانی نه‌کات. ده‌ستووره‌کانی موو به موو به‌ئه‌نجام
ده‌بێ بگه‌یێنرێ. هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو جۆره جورم و
جینایه‌تێک که ده‌یکات به‌ڕه‌وا ده‌قه‌بووڵێنرێ و داده‌سه‌پێنرێ.
له‌م ماڵپه‌ڕه‌ده هه‌وڵده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که
په‌یوه‌ستن به مناڵ و جیهانی مناڵ، چ له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ره‌که یاخود له
نێو لاپه‌ڕه‌کانی گۆڤاری جیهانی مناڵان. له‌وانه هه‌واڵ، ووتاری ئه‌ده‌بی،
په‌روه‌رده‌یی و فه‌لسه‌فی، که به‌بۆچونی ئێمه پێویستن بۆ خێزانی کورد چاویان
پیابخشێنێ.

|